کۆمیسیۆن وادەی کۆتایی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئاشکرا کرد
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٧٤١
عیماد جەمیل ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، چاوەڕوان دەکرێت لە دوو ڕۆژی داھاتوودا ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان ڕابگەیەنرێت بە تایبەت دوای ئەوەی دەستەی دادوەری بە تانەکاندا دەچێتەوە.
دەشڵێت، ڕەتکردنەوەی دەنگی چەند وێستگەیەک و پێداچوونەوە تانەکان، کاریگەریی گەورەی لەسەر گۆڕینی ئەنجامەکان و ژمارەی کورسییەکان ھەبووە.