سودانی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەچێتە نیۆیۆرک
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
١٩٦
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، سودانی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتەیەک پێشکەش دەکات و تێیدا جەختدەکاتەوە لەسەر پتەوکردنی ھاریکاریی و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سودانی زنجیرەیەک دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان ئەنجام دەدات، سەرباری کۆبوونەوە لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و ژمارەیەک لێپرسراوی رێکخراو و دەستە نێودەڵەتییەکان.
کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی سێشەممە ٢٤ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و تا کۆتایی ئەم مانگە دەخایەنێت.