لە سنورەکانی عێراق و سوریا ھێرشکرایە سەر گروپەکانی نزیک لە ئێران
کوردسات نیوز
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٥٦٧
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە نزیک شاری ئەبوکەمال چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو ھێرشیانکردووەتە سەر بارەگاکانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و دەنگی چەند تەقینەوەیەکیش لەو ناوچەیە بیستراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا زیانەکانی ئەو ھێرشە نەزانراوە و دیاریش نییە ھێرشەکە لەلایەن چ وڵات و لایەنێکەوە ئەنجامدراوە.
لە ماوەی ڕابردووشدا ئیسرائیل چەندین جار ھێرشیکردووەتەوە سەر گروپەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا و زیانی گیانی و ماددیان لێکەوتووەتەوە.