ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە کۆتایی مانگی داھاتوو لە عێراق دەکشێنەوە
کوردسات نیوز
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٦٣٦
"لیوا تەحسین خەفاجی" وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، قسەکردن لە بارەی درێژکردنەوەی وادەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دوورە لە ڕاستییەوە، چونکە کۆتا وادەی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا ڕۆژی ٣١ی کانونی یەکەمی داھاتووە، ئەو وادەیەش جێگیرە و ھیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دوای کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکان، پەیوەندی نێوان ھەردوولا ڕاوێژکاری دەبێت لە بوارەکانی ڕاھێنان و چەکدارکردن و زانیاری ھەواڵگری و ئاسایش دژ بە تیرۆرستانی داعش.