ھێزەکانی تورکیا لە موسڵ رووبەرووی ھێرشی مووشەکی بوونەوە
کوردسات نیوز
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٢٨٠
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەینەوا رایگەیاندوە، لە ناوچەی مشیرفە لە خۆرئاوای موسڵ بە مووشەک ھێرشکراوەتە سەر بنکەی زیلکان کە ھێزەکانی تورکیای تێدا جێگیرە لە باکوری موسڵ .
بەوتەی سەرچاوەکە، یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک کەنیسەی مارمتی لە ناحیەی بەعشیقە کەوتوەتە خوارەوە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتوەتەوە.
سوپای تورکیا لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە لە بنکەی سەربازی زیلکان لە باکوری موسڵ جێگیر بوون و لەماوەی رابردوودا چەندین جار رووبەرووی ھێرشی مووشەکی بوونەتەوە.