لایەنەکانی شیعە بەڵگەکانی ساختەکاری ھەڵبژاردن دەدەنە جنین پلاسخارت
کوردسات نیوز
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٨١٦
چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کە لایەنە ناڕازییەکانی ھەڵبژاردن لە خۆدەگرێت، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پلاسخارت ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی کردەوە لەسەر بوونی بەڵگەی ڕوون و دڵنیاکەرەوە لەسەر گرفتەکانی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت کە بە بێ ھیچ گومانێک دەریدەخەن لە ڕۆژی ١٠ی ١٠ بە شێوازێکی ڕێکخراو دەنگە دروستەکان دزراون و بەشێک لە بەڵگەکانیش خراونەتە بەردەست نێردەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
چوارچێوەی ھەماھەنگی جەختیشی کردووەتەوە لە بەردەوام بوون لەسەر ڕێڕەوی یاسایی بۆ یەکلاکردنەوەی تانەکان کارکردن لەسەر ڕێکارە دەستورییەکان.