ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ڕۆڵمان لە عێراق ناگۆڕێت و ڕاوێژ پێشکەشی ھێزە ئەمنییەکان دەکەین
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٤٩٢
"جۆێل ھاربەر" وتەبێژی ھێزە ھاوبەشەکان و بەڕێوەبەری کاروباری گشتی لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت، گۆڕانکاری گەورە لە ژمارە و ئەرک و ڕۆڵی ھاوپەیمانییەکەیان لە عێراق ڕوونادات و ڕاوێژ و مەشق و ڕاھێنان پێشکەشی ھێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە دەکەن، لە ئێستاشدا بە ئەرکەکانی خۆیان ھەڵدەستن و ئەوەی پێویست بێت پێشکەشی دەکەن.
پێشتر "یەحیا ڕەسوڵ" وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا بەردەوامە و بڕیارە کشانەوەیان تا ٣١ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ تەواو ببێت.