سودانی: متمانەم بە لایەنە سیاسییەکان ھەیە پشتیوانی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت بکەن
هەژار
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
١٠١
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر کۆبووەتەوە و باسیان لە کارەکانی ھەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن کردووە لەپێناو بنیاتنانی ئابوورییەکی بەھێز بۆئەوەی لە رێگەیەوە خزمەتی زیاتری سەرجەم عیراقییەکان بکرێت، پرۆژەکانی گەشەپێدانیش زیاتر بخرێنە بواریجێبەجێکردنەوە و کاری جدییان لەسەر بکرێت.
نوسینگەی سودانی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەیەکی تردا لەگەڵ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق رایگەیاندووە، متمانەی بە لایەنە سیاسییەکان ھەیە پشتیوانی بکەن لە جێبەجێکردنی ئەو خاڵ و بڕگانەی کارنامەی حکومەتەکەی کە تائێستا جێبەجێنەکراون، بەتایبەتیش بوارەکانی ئابووری و سیاسەتی و خزمەتگوزاری.