بەڕێوەبەری گەڕانەوە لە دەستەی نەزاھەی عێراق ئاشکرای کردووە، ئەو بڕە پارەیە لە چەندین وڵاتدا، بەشێوەیەکی نایاسایی بەکارھێنراوە و لەرێگەی دادگاوە قۆناغەکانی گەڕانەوەیان تەواو دەکرێت و دەگەڕێنرێتەوە بۆ وڵات، ئەوەشی ئاشکرا کردووە،  ئەو پارەیە لە چەندین بواردا خراوەتە کارەوە و بەپێی یاسا زیانگەیاندن بووە بە موڵکی گشتی و بە تێپەڕاندنی رێکارەکان دەگەرێنرێنەوە بۆ وڵات.