وەزارەتی دەرەوەی عێراق مۆڵەتی لە کۆنسوڵی فەخری بێلاروس وەرگرتەوە
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٠١٩
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، وەرگرتنەوەی مۆڵەت لە کۆنسوڵی فەخری بێلاروس لە بەغداد بۆ ماوەیەکی کاتییە و ئامانج لێی پاراستنی کۆچبەرە عێراقییەکانە و پاراستنی ھاوڵاتیانە لەو گروپانەی قاچاغچیەتی بە مرۆڤەوە دەکەن و بە نایاسایی دەیانگەیەننە بێلاروس.
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتیشی، عێراق ھەموو گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانی لەگەڵ بێلاروس ڕاگرتووە و ھەردوو باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆ و وارسۆ ھەماھەنگی دەکەن بۆ ئەوەی کۆچبەرە عێراقییەکان کە لە سنورەکانی بێلاروس گیریان خواردووە، بە خواستی خۆیان بگەڕێننەوە.