تاریق حەرب: رێگایەکی یاسایی بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردن نییە
کوردسات نیوز
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٦٩٥
تاریق حەرب رایگەیاندوە، بەپێی یاسا ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووبارە ناکرێتەوە، تەنھا بە بریارێک نەبێت کە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بدرێت لە دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنەکە، بە جۆرێک کە ئەنجومەنەکە بریاری خۆ ھەڵوەشاندنەوە و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت بدات.
وتیشی، ئەو بژاردەیەش بە دور دەزانرێت، چونکە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داوای رێژەیەکی کەمی لایەنە سیاسییەکان کە لە سەدا دوو تێناپەرێنن، خۆی ھەڵناوەشێنێتەوە، ھەربۆیە رێگایەکی یاسایی بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردن نیە.