ئەنجومەنی ئاسایشی ئابوری عیراق بڕیاریدا بە قەدەغەی ھاوردەکردنی تەماتە بۆ مانگێک
ئاکام
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
٢٨٥
د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، جوتیارانی سلێمانی داواکارییەکیان پێشکەشکردبوو و نیگەرانی ھاوردەکردنی تەماتە بوون بۆ سنورەکە و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی ئابوری عیراق کۆبوونەوە.
دەشڵێت، ئەنجومەنی ئاسایشی ئابوری بڕیاریدا لەسەر قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی تــەماتـە بۆ ماوەی مانگێک لە ١٥ی ئەیلول تا ١٥ی تشرینی یەکەم بۆ ئەوەی بەرھەمە ناوخۆییەکان ساغببنەوە.
ھاوکات، فوئاد حسێن سەرۆکی ئەنجومەنی وزاری ئابوری لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەی هەشت و نۆی ئەم مانگەی ئەنجومەنی وزاری ئابوری ھەرێم و عیراق بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی تەماتە بۆ ھەرێم و عیراق بۆ ماوەی مانگێک.