کۆمسیۆن ژماردنەوەی دەنگەکان بۆ وێستگە تانە لێدراوەکانی زیقار و سەڵاحەدین دەکات
کوردسات نیوز
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٣٩١
"ھەیمان تەحسین" بەڕێوەبەری فەرمانگەی حزب و لایەنە سیاسییەکان لە کۆمسیۆن ڕایگەیاند، پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بە باشی و بێ گرفت بەڕێوەدەچێت و زۆربەی شارەکانی عێراق تەواو کراوە، ئەمڕۆش لە کۆی ٦١٢ وێستگەی تانە لێدراوی پارێزگای "زیقار"، ١٥٠ وێستگە ژماردنەوەیان بۆ دەکرێت، ھەر ئەمڕۆ نزیکەی ٣٠٠ وێستگە لە پارێزگای "سەڵاحەدین" ژماردنەوەی بۆ دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممەش دەنگەکانی زیاتر لە ١٦٠ وێستگەی پارێزگای "بەسڕە" دەژمێردرێنەوە.