کۆمسیۆن ژماردنەوە بۆ دەنگەکانی وێستگە تانە لێدراوەکانی پارێزگایەکی تر دەکات
کوردسات نیوز
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٠٦٠
کۆمسیۆن رایگەیاند، لە زیقار ژماردنەوە بۆ دەنگەکانی ٦١٢ وێستگە دەکەن کە تانەیان لێدراوە و پڕۆسەکەش ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.
تا ئێستا کۆمسیۆن ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی بۆ وێستگە تانە لێدراوەکانی شەش پارێزگا کردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، ھیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامەکاندا رووی نەداوە و ساختەکاری بەدی نەکراوە.