سەدر چەند وڵاتێک تۆمەتبار دەکات بە دەستوەردان لە کاروباری عێراق
کوردسات نیوز
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٠٩٨
"سەدر" لە تویتێکدا نوسیوویەتی، زانیاری تەواویان لە بەردەستدایە کە چەند وڵاتێکی ھەرێمی دەستوەردان دەکەن لە کاروباری ھەڵبژاردنەکانی عێراق و فشار لەسەر کوتلە و لایەنە سیاسییەکان دروست دەکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان، کە ئەوەش زیانی بۆ عێراق و گەلەکەی ھەیە.
"سەدر" داوای لەو وڵاتانە کرد کە بکشێنەوە لە دەستوەردانەکان و ھەروەھا دانوستان کردن لەگەڵیان ڕەتدەکاتەوە، جەختیشی کردەوە لەوەی ھەر دەستوەردانێک بەزاندنی سەربەخۆی و سەروەری و ھەژموونی وڵاتەکەیە.