پەرلەمانتارێک: کۆمپانیای دابینکردنی خۆراک بۆ گرتووخانەکان لە گەندەڵی گەورە تێوەگلاوە
هەژار
١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
١٤٨
ئەمیر مەعموری پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئەرکی دابینکردنی خۆراک بۆ بەندکراوانی ناو گرتووخانەکانی عیراق بە کۆمپانیایەک سپێردراوە و حکومەتی عیراقیش ٢٥ ملیار دیناری بۆ مانگێک و ٣٠٠ ملیار دیناری لە ساڵێکدا بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکردووە بە مەبەستی دابینکردنی سێ ژەم خواردن بۆ ٧٠ تا ١٠٠ ھەزار بەندکراو لە گرتووخانەکاندا.
وتیشی، کۆمپانیای جێبەجێکار پابەندی خاڵ و بڕگەکانی رێککەوتنەکەی نییە لەگەڵ وەزارەتی داد و گەندەڵییەکی گەورە ئەنجام دەدات، جەختیشیکردووە، وەزارەتی دادی عیراق ئاگاداری ئەو بابەتەیە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەکات.