عیماد محەمەد" ئەندامی دەستەی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، كارەكانی ژماردنەوەی دەنگەكان لە بەغداد ئەنجام دەدرێت و  ئەمرۆ دەنگەكانی وێستگە تانە لێدراوەكانی نەینەوا هەژمار دەكرێنەوە، وتیشی رۆژانە كارەكانی  لە سەعات 8ی بەیانی تا 5 ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.