سەدر لە تویتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە سیاسەتی داھاتووی عێراق ، بریتی دەبێت لە گرتنەبەر رێکاری توند دژی ھەموو ئەو لایەنانەی پێشێلکاری دەکەن ، ھەربۆیە دەبێت تەواوی عێراقییەکان پابەندی یاساکان بن ، ھەروەھا ھۆشداری توندی داوە لە بە ئامانجکردنی ژێرخانی ئابوری وڵات و داخستنی شەقام و رێگاکان و دروستکردنی ململانێ و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی نادروست .
ھۆشداریەکەی سەدر لە کاتێکدایە ، لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ، لایەنگرانی لایەنە دۆڕاوەکان خۆپیشاندانیان دەستپێکردوە و داوای ھەژماری دەستیی دەنگەکان دەکەن .