وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەھۆی کەمبونەوەی ئاو ئەگەری ھەیە لە وەرزی داھاتوودا ئاستی بەرھەمھێنانی گەنم لە عێراق نەگاتە دوو ملیۆن تۆن، ئەوەش کێشەیەکی گەورەیە کە روبەڕوی عێراق دەبێتەوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، وەزارەتی کشتوکاڵ پلانی ھەیە دوو ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دۆنم زەوی بە بیری ئیرتیوازی ئاو بدات، بڕیاریشە ٩ ملیۆن دۆنم زەوی دێم بە گەنم بچێنن.


جەختیشیکردۆتەوە، ئێستا بەھۆی بڕینی سەرچاوەکانی ئاو لەلایەن ئێرانەوە، پلانی کشتوکاڵی لە پارێزگای دیالە گەیشتووەتە خاڵی سفر.


حکومەتی عێراقیش لەگەڵ تورکیا و ئێران لە دانوستاندایە بەمەبەستی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق، باڵیۆزی تورکیاش لە بەغداد دەڵێت، رێککەوتنی ساڵی ٢٠١٤، بۆ بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق چالاک  دەکەنەوە. 


وتیشی، ئاو سامانێکی نێودەوڵەتییە و لە عێراقییەکانی ناگرنەوە و بە ھاوبەشی بەکاری دەھێنن.