ڕیاز مەسعودی پەرلەمانتاری پێشوو و سەرکردە لە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، ھیچ ئومێدێک نیە بۆ ژماردنەوەی دەستی ھەموو  دەنگەکان و ڕەوتی سەدریش ھەموو جۆرە ڕێککەوتنێکی سیاسی کە ئامانج لێی تێکەڵکردنی کارتەکان و تێکدانی ڕەوشی سیاسی عێراق ڕەتدەکاتەوە.


دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، بەشێک لە لایەنە سیاسەکان بەتایبەت لە ناو شیعەکان، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە و دوای ژماردنەوەی دەستیی بۆ سەرجەم دەنگەکان دەکەن.