ھەیسەم عوبێدی بەڕێوەبەری بەشی بەھێزکردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندوە، ئەگەر رێکخراوی تەندروستی جیھانیی لە عێراق رەزامەندی بدات لەسەر پێدانی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا، ئەوا ھیچ رێگریەک نیە بۆ بەکارھێنانی. 


وتیشی، ھۆکاری رازی نەبوونی رێکخراوی تەندروستی جیھانی بۆ بەکارھێنانی دۆزی سێیەم، ئەوەیە کە تا ئێستا بەکارھێنانی دۆزی یەکەم و دوەمی ڤاکسین لە عێراق نەگەیشتوەتە رێژەی پێویست،  چونکە تا ئێستا بەشێک لە ھاوڵاتیان بەبێ ھۆکار ترسیان لە بەکارھێنانی ڤاکسین ھەیە و ئەمەش زیانی دەبێت و رێگری لەبەردەم دانانی سنورێک بۆ بڵاوبونەوەی کۆرۆنا دروست دەکات.