"ئەحمەد عەبادی" وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق راگەیاندووە، رێككەوتنێكی سەرەتایی لە نێوان "بەغداد و تاران" هەیە، بەپێی ئەو رێككەوتنە چەند وێستگەیەكی كارەبا لەناو ئێراندا، تایبەت دەكرێت بە دابینكردنی كارەبا بۆ عێراق و بە تەواوی لە سستمی كارەبای ئێران جیا دەكرێنەوە، بەڵام تەواوكردنی ئەو رێككەوتنە پێویستی بە ئیمزاكردنی چەند گرێبەست و رێككەوتنێكی تر دەبێت و دەشبێت دانوستان لە نێوان هەردوولادا بكرێت بۆ دیاریكردنی نرخەكان بە جۆرێك كە لە بەرژەوەندی هەردوولا بێت، بە وتەی وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبای عێراق، "بەغداد" ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی گرێبەستێك لەو بوارەدا بۆ ماوەی 5 ساڵ لەگەڵ تاران ئیمزا بكات.