كازمی لە پەیامێكدا لە تویتەر رایگەیاندوە، دوای پێنج ساڵ لە تەقینەوەكەی كەڕادە كە بووە هۆی خوێناویكردنی دڵی عێراقییەكان، لە بەدواداچوونێكی هەواڵگری ئاڵۆز لەدەرەوەی عێراق، هێزەكانیان سەركەوتوو بوون لە دەستگیركردنی تیرۆریست ( غەزوان زوبەعی) ناسراو بە ( ئەبو عوبیدە بەغداد) كە بەرپرسیاری تاوانەكە و چەندین تاوانی ترە.
لەلایەكی ترەوە یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، دوای ئۆپراسیۆنێكی هەواڵگری ئاڵۆز توانرا غەزوان زوبەعی لە وڵاتێك دەستگیر بكرێت كەدیارترین داواكراو بوو لەلایەن دادگاوەو چەندین تاوانی دژ بە عێراقییەكان ئەنجامداوە.