سەرچاوەیەک لە دەوڵەتی یاسا کە لەلایەن نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکرێت رایگەیاندووە ،  ئەگەر رەوتی سەدر بیەوێت لەگەڵ لایەنەکانی تر ھاوپەیمانی پێکبھێنێت بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی ، ئەوا دەوڵەتی یاسا ئامادەیە تا بتوانن گەورەترین کوتلە دروست بکەن و حکومەت پێکبھێنن.

دەوڵەتی یاسا ھاوپەیمانی لەگەڵ چەند لایەنێک دروستکردووە بۆ پێکھێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی، کە  ٩٣ کورسی پەرلەمان پێکدەھێنن، بەڵام توانای دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانییان نیە ، کاندیدی ئەو ھێزانەش بۆ سەرۆک وەزیرانی داھاتوو، نوری مالیکیە .