ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی کرد
هادی
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
٢٥٥
کاروان یاروەیس ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری پرۆژەیاساکانی باری کەسێتی و پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی کراوە.
وتیشی، دەنگدان بەو پڕۆژەیاسایانە پێویستی بە رێککەوتنی سیاسی نێوان لایەنەکانە کە بڕیارە لە دانیشتنەکانی داھاتوودا بخرێتە بەرنامەی کار بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت.
کاروان یاروەیس ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەھۆی دواخستنی بڕگەی تایبەت بە ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێشووی بەعس، بۆ گەڕاندنەوەی خاوەنداێتی زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنوری کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان، بەشێک لە نوێنەرانی کورد بایکۆتی دانیشتنەکەیانکرد.