بە پێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنە و ٧٣ کورسی بەدەستھێناوە، ژمارەی کورسیەکانی ڕەوتی سەدر وەک پێشبینی دەکرا بەراورد بە ھەڵبژاردنی ڕابردوو زیادیکردووە، کە لە خولی پێشوودا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی سائیروندا ٥٤ کورسی ھەبوو، ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی ٣٧ کورسی بەدەستھێناوە، ھاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی ھادی عامری ١٤ کورسی بەدەستھێناوە و بەراورد بە ھەڵبژاردنی پێشوو دەنگەکانی بە ڕێژەیەکی بەرچاوو پاشەکشەکەی کردووە.


لەسەر ئاستی سونەکانیش ھاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستھێناوە و بە بەدەستھێنانی ٣٨ کورسی لەسەر ئاستی سونەکان  یەکەمە.