بەپێی راگەیەنراوێکی دەستەی کەشناسی عێراق، رۆژی دووشەممە، ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و لە ھەرێم و باشور ھیچ گۆڕانێک لە پلەکانی گەرمادا رونادەن، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست کەمێک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
رۆژی سێشەممەش، ئاسمانی وڵات ساماڵ و کەمێک ھەوری دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ھەرێم و ناوچەکانی خۆرئاوا، پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵاتدا ھاوشێوەی رۆژی پێشوتر دەبن.
ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە، پێشبینی دەکرێت رۆژی چوارشەممە لە ھەرێمی کوردستان  بارانی کەم  ببارێت و پلەکانی گەرماش کەمێک دابەزن ، بەڵام لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشور پلەکانی گەرما ھاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبن و لە خۆرئاوای وڵات پێشبینی دەکرێت باران ببارێت.
رۆژی پێنجشەممەش ئاسمانی وڵات پەڵەھەور دەبێت و لە ھەرێم و باشور پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە ، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.