موقتەدا سەدر: ھیوادارین ھێزە ئەمنییەکان بە بێ فشار دەنگ بدەن
کوردسات نیوز
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٦٦٣
سەدر لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ھێزە ئەمنیەکانیان دەنگ دەدەن لە پێناوی نیشتمان و چاکسازی، ھیوادارن بە شێوەیەکی شەفاف و ئازادانە دەنگ بدەن بە بێ فریودان یا ھەڕەشەلێکردن یا فشارلێکردن یا تایەفەگەری یا قەومچێتی، چونکە ئەوان ڕۆڵەی نیشتمانن و ھەر بۆ نیشتمانیش دەبن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ھێزە ئەمنییەکان پارێزەری نیشتمان بن ئەوا ئەوان پیشتیوان و پاڵپشتیان دەبن ڕێگە بە ھیچ دەست تێوەردانێکی دەرەکی یا نەوەکی لە دەنگدانیاندا نادەن.
موقتەدا سەدر ڕوونیشیکردووەتەوە، چاودێری ئەو کەرنەڤالە نیشتمانییەی دەنگدانی ھێزە ئەمنییەکان دەکەن، ھەر فشارێک یا دەست تێوەردانێکیش ھەبێت، دەستبەجێ ڕایدەگەیەنن.