"یەحیا رەسوڵ" وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا و دوای دەستکەوتنی زانیاری ھەواڵگری ورد، ٣ تیرۆریستی داعش لە ناوچەی "حەمام عەلیل" لە باشوری خۆرھەڵاتی موسڵ کوژراون، وتیشی فڕۆکەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانی ئاسمانی ئۆپراسیۆنەکەی کردووە و حەشارگەیەکی داعشیش خاپورکراوە.