وەزیری نەوتی عێراق: دەمانەوێت ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت و گاز بەرزبکەینەوە
کوردسات نیوز
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٨٦١
ئیحسان عەبدولجەبار لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، کار دەکەن لەسەر زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ ھەشت ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا تا ساڵی ٢٠٢٧ و ئامانجیشیانە بەرھەمھێنانی گاز بەر لە ساڵی ٢٠٢٥ بگەیەنن چوار ملیار مەتر سێجا.
ئاماژەی بەوەش کرد، گەیشتنی نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ١٠٠ دۆلار بەردەوام نابێت، لە کۆبوونەوەی "ئۆپیک پڵەس"یشدا زیادکردنی ئاستی بەرھەمھێنان بەبڕی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا پێشنیار کراوە.