کازمی: دەرفەتێکی باش ھاتووەتە پێشەوە بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەری باشتر و دەستپاکتر
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٥٨٠
(مستەفا کازمی)، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە: نزیک دەبینەوە لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن کە یەکێک بوو لە داواکارییە بنەڕەتییەکانی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە پێناو ئایندەیەکی باشتر، دەرفەتی گەورەش لە بەردەم ھەموواندایە بۆ ھەڵبژاردنی باشتر و دەستپاکتر بۆ ئەوەی نوێنەرایەتییتان بکات لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
ھاوکات لە ڕۆژی ھەینیشەوە جارێکی تر بەشێک لە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر گردبوونەتەوە و داوای سزادانی بکوژانی خۆپیشاندەران و ئەنجامدانی چاکسازی دەکەن.