"حەمدانی" رایگەیاندووە، چەندین بەڵگەیان لەبەردەمدایە کە ئێران دەستیکردووە بە ھەڵکەندنی تونێل بۆ گۆڕینی رێڕەوەکانی ئاو و بە رەسمیش ئەو وڵاتەیان لەو پێشێلکارییە ئاگادار کردۆتەوە، وتیشی چەندین کاری فشاریان ھەیە کە دەتوانن دژی "ئێران" بەکاریبھێنن، لەوانە پەنا بردنە بەر دادگای دادی نێودەوڵەتی.
"حەمدانی" پێشتر کاراکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ "تورکیا" راگەیاند، کە لە ساڵی ٢٠٠٩ ئیمزا کراوە و رێگە بە "عێراق" دەدات کە پشکی تەواوی خۆی لە ئاو لە سەرچاوە ئاوییە ھاوبەشەکانیان بەدەستبھێنێت.