سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە،  پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران پتەون و لەسەر بنەمای ھاوکاری و دۆستایەتی بونیاد نراون، ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، لێدوانەکەی (محەمەد حسێن باقری)، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران بێ پاساون و جێگەی سەر سوڕمانە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، بەغداد بە توندی بەکارھێنانی خاکەکەی بۆ دژایەتیکردنی دراوسێکان رەتدەکاتەوە و بەپێویستیشی دەزانێت تاران پابەند بێت بە زمانی برایەتی و ھاوکاری.
پێشتر لیوا محەمەد حسێن باقری فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاندبوو، ئۆپراسیۆنەکانیان لەناو خاکی عێراق دژی حزبەکانی رۆژھەڵات لە ناو خاکی ھەرێم فراوان دەکەین.