نەعیم عەبودی وتەبێژی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، ئەگەر عامری خواستی ھەبێت و رەزامەند بێت ، ئەوا ھاوپەیمانی فەتح بۆ خولی داھاتووی سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق کاندیدی دەکات، وتەبێژی ھاوپەیمانی فەتح راشیگەیاند، ٥٠ بۆ ٦٠ کورسی ئەنجومەنی نوێنەران بە دەست دەھێنن و بە مافی خۆشیانی دەزانن چاویان لە پۆستی سەرۆک وەزیران بێت .