عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران فەرمانیکردووە بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی فراوان بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش لە حەوزی عوزێم لە پارێزگای دیالە و باشووری پارێزگای کەرکوک، وتیشی، پلانی ستراتیژییان ھەیە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی بۆشایی نێوان پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک و سەڵاحەدین، راشیگەیاند، پێشێلکارییە ئەمنییەکان لە کەرکوک بەبێ سزا تێناپەڕن و شەڕی ئێستاش لەگەڵ پاشماوەکانی داعش شەڕی ھەواڵگری.
سەرەتای ئەم ھەفتەی بەھۆی پەلامارێکی داعش لە سنووری پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا، ١٥ سەربازی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران.