"عەون زیاب عەبدوڵا" راوێژکار لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان رایگەیاند، ئەو کۆبوونەوەیە لە تورکیا ئەنجام دەدرێت و بڕیارە پلانەکانی داھاتووی تورکیا سەبارەت بە ئیدارەدانی ئاوی روباری "دیجلە" و خستنە سەر کاری تیمە تەکنیکییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ تاوتوێ بکرێت. 
لیژنەی کشتوکاڵی سەر بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت، ناردنی وەفد بۆ تورکیا دابین کردنی پشکی ئاوی عێراق لە تورکیاوە، ھیچ سودێکی نابێت، بەبێ دەستوەردانی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو دۆسییەدا.