بەغداد ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی باڵای نێوان ئێران و سعودیە دەکات
کوردسات نیوز
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٨٨١
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی لێپرسراوانی ریاز و تاران لە بەغداد کراوە، و بڕیاریشە کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستی باڵیۆزخانەی ھەردوو وڵات لە کۆتایی مانگی ئەیلول ئەنجامبدرێت.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە، تا ئێستا کەشێک متمانە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە نەھاتۆتە ئاراوە.
ھاوکات ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد زانیارییەکانی پشتڕاستکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، لەدوای تەواوبونی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ئێران، خولێکی نوێی دانوستانی نێوان وڵاتەکەیی و سعودیە لە بەغداد بەڕێوەدەچێت.