نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، دەزگا ئەمنییەکان بە سەرپەرشتی دادگا لە ھەڵمەتێکی پێشوەختەدا توانیویان ھەوڵێک بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە رێگەی گوشارخستنە سەر  ژمارەیەک کارمەندی کۆمسیۆن پوچەڵ بکەنەوە.


رونیشیکردووەتەوە، دوای لێکۆڵینەوەی وردی دەزگاکانی لێکۆڵینەوە ھێزە ئەمنییەکان توانیویانە ژمارەیەک تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە بەنیازبوون بەسود وەرگرتن لە پەیوەندییان لەگەڵ کارمەندانی کۆمسیۆن ساختەکاری بکەن بە ئامانجی تێکەڵکردنی کارتەکان و دروستکردنی پشێوی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.