عێراق ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی لە سێ میحوەرەوە لە سنوری سوریا دەستپێکرد
کوردسات نیوز
٣١ی ئابی ٢٠٢١
٩٥١
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، "حامد حوسەینی" فەرماندەی ھێزەکانی سنور دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی لە سێ میحوەرەوە لەگەڵ سنوری سوریا ڕاگەیاند، وتیشی ئۆپراسیۆنەکە ناوچەی سنوری عێراق و سوریا دەگرێتەوە و ھێزەکانی سنور و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بە ھاوکاری فڕۆکەکانی سوپا، بەشدار دەبن.
سنوری عێراق و سوریا زۆرترین شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعشی تێدایە و مەترسی ئەوەیان لێدەکرێت دزە بکەنە ناو ئەو دوو وڵاتەوە و پەلاماری تیرۆریستی ئەنجام بدەن.