شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، بەپشت بەستن بە زانیاری ورد و بەدواداچوونی مەیدانی بۆ شانە نوستووە تیرۆریستییەکان ، ھێزە ئەمنییەکان داواکراوێکیان بە پێی ماددەی ٤ی تیرۆر لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە لە ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بە گروپە تیرۆریستییەکانەوە کردووەو ئەمیری شەرعی سەڵاحەدین بووە و لەگەڵ مەفرەزە تیرۆریستییەکان لە قەزای بێجی ھێزە ئەمنییەکانی کردۆتە ئامانج.
رونیشیکردۆتەوە، تیرۆریستی دەستگیرکراو بەشداری لە دوو ھێرشی تیرۆریستی کردووەو لەگەڵ ٣٠٠ تیرۆریستی تر ٥٠ ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراویان بردۆتە پاڵاوگەی بێجی و تەقاندویانەتەوە .