بەشیر حەداد: وەزارەتی دارایی عێراق بە فشار ٢٠٠ ملیارەکە دەنێرێت
کوردسات نیوز
٣٠ی ئابی ٢٠٢١
٣٬٨٣٦
بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی لێدوانەکانی وەزیری دارایی عێراق، لە چەند رۆژی رابردوودا عێراق بۆ جاری دووەم ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ ھەرێم ناردووە.
جەختیشیکردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە رەسمی بڕیاری ناردنی ئەو پارەیەی داوە، بەڵام مانگانە تا نوێنەرانی کورد لە بەغداد فشار لە وەزارەتی دارایی عێراق دروست نەکەن، پارەکە نانێرێت، بەو ھۆکارەیە ھەندێکجار ناردنی پارەکە دوادەکەوێت.