ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی بەشداری کۆنگرەی بەغداد دەکات
کوردسات نیوز
٢٨ی ئابی ٢٠٢١
٧٠٧
بەرپرسێک لە کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاندووە، لەسەر بانگھێشتی حکومەتی عێراق ئەحمەد ئەبو غەیت سەردانی عێراقی کردووە و بەشداری کۆنگرەی بەغداد بۆ ھاوکاری و ھاوبەشی دەکات.
ڕوونیشیکردووەتەوە، کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی عێراق دەکات و ھەوڵەکانی بەرز دەنرخێنێت لە پێناو بەھێزکردنی سەروەری و باشکردنی ڕەوشی ئەمنی و ئابوری، پێشوازی لە ھەوڵەکانیشی دەکات لە پێناو سەقامگیری ھەرێمی و نزیککردنەوەی وڵاتانی ناکۆک.