کازمی: زەمینەیەکی سەقامگیری بۆ بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان دەستەبەر دەکەین
٢٧ی ئابی ٢٠٢١
١٬١٢٠
(مستەفا کازمی) لە توێتێکدا بڵاویکرەدەوە " سەرسام بووە بەو پێشنیارانەی کە لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی لە بەغداد لەلایەن کەسایەتی کۆمەڵایەتی و پیشەیی و ڕۆشنبیری و لاوان لە ھەموو پارێزگاکاندا گەڵاڵە کراوە.
دەشلێت" ئەو کاغەزە چاکسازییەی کە لە کۆنگرەکە دەنگیان پێداوە، پێشکەشی ھێزە سیاسییەکانی دەکات بۆ ئەوەی ببێتە بەڵێننامە و پەیمانێکی نیشتمانی.
(مستەفا کازمی) دووپاتیکردووەتەوە کە ڕەوشێکی متمانە پێکراو بۆ کاندیدەکان و پڕۆسەی ھەڵبژاردن دەستبەر دەکەن.