وەزیری دارایی عێراق ھەڵوێستی سەبارەت بە ٢٠٠ ملیار دینارەکەی ھەرێم راگەیاند
کوردسات نیوز
٢٦ی ئابی ٢٠٢١
٧٬٠٤٥
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ ئامادەیە و نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٥٠ دۆلار دیاری کراوە.
وتیشی، دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بەھۆی ھەڵاوسانەوەیەو ٦٥٪ی بودجە بۆ مووچەیە.
راشیگەیاند، ھەڵوێستمان سەبارەت بە ٢٠٠ ملیار دینارەکەی ھەرێم بێلایەن و پیشەیی و بابەتیانەیە و دەبێت ھەرێم داھات و سەرچاوەکانی رادەست بکات.
عەلی عەلاوی ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی قەرزی ناوخۆ و دەرەکییەوە، باشبوونی نرخی نەوت بەخێرایی ھاوکار نابێت لە چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی، لەم سەردانەی ئەمجارەشیاندا ھیچ قەرزێکیان لە بانکی نێودەوڵەتی نەکردووە.