بڕیارە کۆبوونەوەیەک لەسەر چارەنووسی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق ئەنجام بدرێت
کوردسات نیوز
٢٤ی ئابی ٢٠٢١
٣٥٢
"ڕەحیم عەبودی" سەرکردە لە ڕەوتی "حیکمە" ڕایگەیاند، بڕیارە لەم چەند ڕۆژەدا کۆبوونەوەیەکی سیاسی گرنگ لە نێوان سەرکردەی ھێزە سیاسییەکان و "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە تاوتوێ کردنی چارەنووسی ھەڵبژاردنی پێشوەخت کە ئایا لە وادەی خۆیدا لە ١٠ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت، یاخود بۆ مانگی نیسانی ساڵی داھاتوو دوابخرێت.
ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە "کازمی" چەندین جار جەختی کردووەتەوە لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە لە وادەی خۆیدا و "حسێن ھنداوی" ڕاوێژکاری "کازمی"ش بۆ کاروباری ھەڵبژاردنەکان وتوویەتی، ھیچ نیەتێک بۆ دواخستنی پڕۆسەکە نییە.