عێراق پڕۆژەیاسایەکی بۆ دەستپێکردنەوەی سەربازیی زۆرەملێ ئامادەکردووە
کوردسات نیوز
٢٤ی ئابی ٢٠٢١
٤٬٦١٦
"ھەرێم کەمال ئاغا" ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران ئەو پڕۆژەیەی ئامادە کردووە، بەڵام ھێشتا ڕەوانەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە.
وتیشی، ئەگەر ھێزێکی نوێ پێکبھێنرێت، تێچوویەکی ماددی زۆری دەوێت و لە ڕووی شوێنەوە ڕێکناخرێت و ئەرکێکی قورسی دەوێت، بۆچونێکی تریش ھەیە و دەڵێن، پێکھێنانی ھێزێکی نوێ لە ڕووی تەمەن و وزە کارێکی گونجاوە.
سەبارەت بە ھەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، ئەگەر ئەو ھێزە نوێیە پێکبھێنرێت بە پێی دەستوور لە چوارچێوەی ھەرێمی کوردستانیش ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات.