لە باکوری بەغداد ئۆپراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش دەستیپێکرد
کوردسات نیوز
١٤ی ئابی ٢٠٢١
٨٧١
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەوە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی فراوان لە باکوری بەغداد دەستیپێکردووە کە سوپای عێراق و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی بەشدارن و فڕۆکەکانی ھاوپەیمانانیش لە ئاسمانەوە ھاوکاری ھێزە عێراقییەکان دەکەن.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی شانەی ئەمنی، ئۆپراسیۆنەکە بۆ دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش و ھەڵوەشاندنەوەی پیلانەکانیانە.
حەشدی شەعبیش دەڵێت، دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەو ئۆپراسیۆنەوە پیلانەکانی داعش بۆ ھێرشکردنە سەر زیارەتکارانی شوێنە پیرۆزەکان ھەڵبوەشێننەوە.