کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: تەرخانکردنی پارە لە دەرەوە بۆ حزبەکان ھێڵی سورە
١٠ی ئابی ٢٠٢١
٥٣٩
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو حزبانەی دەیانەوێت ھاوکاری دارایی لە دەرەوە وەربگرن دەبێت داواکاری ڕەسمی بۆ نوسینگەی حزبەکانیان لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن پێشکەش بکرێت و بە ڕەتکردنەوە یاخود قبوڵ کردن وەڵام بدرێنەوە، بەڵام تا ئێستاش کۆمسیۆنەکە ھیچ داوایەکی لەو شێوەیەی لێنەکراوە.
ھەروەھا کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کار دەکات بۆ یەکخستنی شوێنی بانگەشەکردن بە ھەماھەنگی لەگەڵ شارۆچکە و پارێزگاکان، بە شێوەیەک کاریگەری لەسەر ھاتوچۆ و دروستبوونی قەرەباڵغی نەبێت.