بە سەرپەرشتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و  کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان، کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەچوو.


نوسینگەی سەرۆک وەزیران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا کۆمسیۆن ووردەکاری ئامادەکارییەکانی بۆ ھەڵبژاردن روونکردووەتەوەو سەرۆک وەزیرانیش دووپاتیکردووەتەوە، حکومەت پابەندە بە ئەنجامدانی پرۆسەکە لەوادەی خۆیدا و ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ پرۆسەکە.


ھاوکات ھێزە سیاسییە نیشتمانییەکان کۆکبوون لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا.


لە راگەیەنراوەکە باس لەوەکراوە، کازمی و ھێزە سیاسییەکان لە بانگەوازێکدا داوایان لەو لایەنانە کردوە کە بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە لە بڕیارەکەیان پاشگەزببنەوە. جگەلەوەش کازمی پێشنیاری کردوە لایەنە سیاسییەکان لیژنەیەک پێبکھێنن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەو لایەنانە و رازییان بکەن لە بڕیارەکەیان پاشگەزببنەوە لەپێناو یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ قۆناغی داھاتوو.