عێراق و ئێران کردنەوەی دەروازەکان بۆ گەشتیاران تاوتوێ دەکەن
کوردسات نیوز
٦ی ئابی ٢٠٢١
٨٨٨
لیوا عومەر عەدنان ئەلوائلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، ھەردوو حکومەتی بەغداد و تاران، لیژنەیەکی ھاوبەشیان پێکھێناوە بۆ کردنەوەی دەروازە سنورییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، بەڕووی گەشتیاران لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە بەھۆی ھەڵکشانی ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لەلایەن ئێرانەوە داخراون.
وتیشی، ئەگەر ھەیە دوای سەردانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران، دەروازە سنورییەکانی نێوان ھەردوو وڵات جارێکی تر بە روی گەشتیاراندا بکرێنەوە.